عومه‌ر باڵه‌کی: ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له مه‌جلیس نابێتە نوێنەرایەتی بۆ خەڵک
30 Sep 2011رۆژهه‌ڵات تایمز ـ ناوه‌ندی هه‌واڵ: لە کاتێک دا خەڵکی ئێران و لەوانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وادەی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی داهاتوو نیزیک دەبنەوە، عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان روانگەی خۆی لە سەر نوێنەرە کوردەکان لە پارلمانی داهاتووی ئێران دەردەبڕێ و دەڵێ: له ئێران‌دا به مه‌جلیس ده‌ڵێن خانه‌ی میلله‌ت، خانوی میلله‌ت بەو واتەیە کە ئەو کەسەی دەچێ لەوێ دادەنیشێ نوێنه‌ری میلله‌ته بەڵام ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له مه‌جلیس بە تەنیا نابێتە نوێنەرایەتی بۆ خەڵک.
باڵەکی ئەو وتانەی لە پێوەندی لەگەڵ ئەرکی لایەنەکان و لەوانە نوێنەرە کوردەکانی مەجلیس لە پارلمانی ئێران بۆ بەرگرتن لە کوشتاری کاسبکارانی کورد دەربڕی و هەر لەم دەلاقەیەوە رەخنەی توندی بەرەوڕووی نوێنەرە کوردەکانی ناو خولەکانی پێشووی پارلمانی ئێران کردەوە و وتی: "باشه نوێنه‌رانی کورد به‌نێوی کورد، هەر له ماکۆ را تا ئیلام و کرماشان، پێمان نا‌لێن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو چیان بۆ کورد کردووه، له پرۆژه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان تا ده‌گاته ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه هه‌یه؟! باشه ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێنه‌ری خه‌ڵکه بۆ له‌وێ دانیشتووه، بۆ جارێک ئیعتراز ناکات، ره‌نگه دەبه‌ر کردنی لیباسی کوردی له نه‌وعیه‌تی خۆێدا شتێکی باش بێ، بەڵام ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له مه‌جلیس بۆ گه‌ل نابێته نه‌وعێک له نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌و خه‌ڵکه".
ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حدک کە لە رابردوودا حیزبەکەی چەند جار ئەزموونی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێرانی هەبووە، بە ئاماژە بە گوشار و توندوتیژیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی کورد لە ناوخۆ دەڵێ: ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی مه‌جلیس یه‌کده‌نگ بن و تەنانەت بتوانن له سەحنی ئاشکرای مه‌جلیس (پرسی کوشتاری کاسبکاران و کۆڵبەران) یکه‌نه مه‌وزوع، با بگیرێن، خۆ له‌هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که گیراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گیراون و زیندانی کراون، زیاتر نین، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵکه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و کێشانه له ئەستۆ بگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که ئیحساس بکات نوێنه‌ری هه‌یه له مه‌جلیسی ئێرانێ‌دا. هەروەها دەپرسێ: ئایا به‌راستی خه‌لکی ئێمه ئێحساس ده‌کات نوێنه‌ری هه‌یه؟ من پێموایه ئیحساس ناکات، که‌واته ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی له داهاتوودا ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسدا شه‌هامه‌تیان هه‌بێ بۆ ده‌ربرینی قسه‌ی خه‌ڵک، با ئیعتراز بکه‌ن با جارێک نه‌چنه مه‌جلیس، ره‌نگه به ژماره که‌م بن به‌ڵام ده‌نگیان ده‌گات، دنیا وه‌ک دنیای ده ساڵ یان پازده ساڵ نه‌ماوه. - بۆ وێنە لە سەر کوژرانی کۆڵبەران - یه‌ک نه‌فه‌ریان نه‌چێته مه‌جلیس و ئیعتراز بکات و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی قۆڵبەست کرانی ئه‌و بۆ دوو رۆژیش، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لێده‌که‌وێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی کوژرانی کۆڵبه‌ران ده‌بێته کێشه‌یه‌کی جیهانی و ئیعترازاتی لێ دروست ده‌بێ، جه‌مهوری ئیسلامی چه‌ند گوێده‌داته ئه‌م قسانه قه‌زیه‌یه‌که، به‌ڵام ئه‌و ئیعترازنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکیش بێ ئیعتراز بکات، به‌ڵام کاتێک خه‌ڵکه‌که ئیحساس ده‌کات هیچ په‌نایه‌کی نیه یان پشتیوانێکی نیه که‌سێک نیه قسه‌که‌ی بگه‌یه‌نێ.
عومەر باڵەکی وێڕای ئەو وتانەش، کەم کاری و ئەرکی حیزبە سیاسیەکان لەم پێوەندیەدا لە بیر ناکا و دەڵێ: ده‌بێ رێکخه‌ر هه‌بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌حزابی کوردی و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش (حدک) له‌و بواره‌دا که‌مته‌ر خه‌م بووین و ته‌نها به‌وه ئیکتفامان کردووه که له تلویزیۆنه‌کانمان هه‌واڵه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه و زانیاری بگەیەنین، ئێمه به‌شیوه‌ی تر کارمان بۆ نه‌کردوه با ئه‌و ئینتقاد و ره‌خنه‌یەش له خۆمان بگرین، بۆیه من پێموایه هه‌م نوێنه‌رانی مه‌جلیس و هه‌م خه‌ڵک و هه‌میش ئێمه ئه‌حزابی رۆژهه‌ڵات خه‌تامان له‌سه‌ره یانی هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێکی تێیدا خه‌تابارین و رێگاش ئه‌وه‌یه ده‌ست بده‌ینه ده‌ست یه‌کتری بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌کان رویده‌دا دوباره نه‌بنه‌وه.
عومه‌ر باڵه‌کی ئەو وتانەی بۆ به‌رنامه‌ی لاپه‌ره 7ی کورد کاناڵ و لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەنووس عه‌لی بوداغی دەربڕی و له جوابی ئه‌و پرسیاره دا که ئایا نوێنه‌رانی مه‌جلیس تا چه‌ند توانیویانه کێشه‌کانی خه‌ڵک و یه‌کێک له‌وان کوشتنی کۆڵبه‌ران باس بکه‌ن له ناوه‌نده قه‌زاییه‌کانی ئێران، به‌م شێوه‌ی که پێشتر ئێشاره‌مان پێ‌کرد وه‌ڵامی داوه بۆ دیتنی ده‌قی ئه‌م گفتووگۆیه و کێشه‌ی کۆڵبه‌رانی کورد ده‌توانن چاو له‌به‌شی ڤیدیۆی ئه‌م وێبلاگه بکه‌ن ...